CIVILICA We Respect the Science
(ناشر تخصصی کنفرانسهای کشور / شماره مجوز انتشارات از وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی: ۸۹۷۱)

ململانێی خود و بابەت لە ڕۆمانی بەندەر فەیلی بەختیار عەلی لەسەر بنەمای مۆدێلی کردەنوێنی گریماس

عنوان مقاله: ململانێی خود و بابەت لە ڕۆمانی بەندەر فەیلی بەختیار عەلی لەسەر بنەمای مۆدێلی کردەنوێنی گریماس
شناسه ملی مقاله: JR_JOKI-9-1_011
منتشر شده در در سال 1402
مشخصات نویسندگان مقاله:

هەرێم عوسمان - بەشی فیزیا، کۆلێجی زانست، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، کوردستانی عێراق
عەلی تاهیر بەرزنجی - پرۆفیسۆر، بەشی کوردی، کۆلێجی زمان، زانکۆی سلێمانی ، سلێمانی، کوردستانی عێراق

خلاصه مقاله:
گریماس یەکێک لە دامەزرێنەرانی گێڕانەوەناسیی فەرەنسایە بە کاریگەریی فۆرمالیست و بونیادگەراکان، هەوڵی­داوە ئەو دوو قوتابخانەیە بە سیمۆلۆجییەوه موتوربه بکات و تیۆریی واتا لە گێڕانەوەدا دابمەزرێنێت. گریماس لە تیۆرییەکەی دا جەخت لەسەر واتا دەکات؛ ململانێی خود و بابەت لە مۆدێلی کردەنوێن دا وەک بنەمای بەرهەمهێنانی واتا دەبینێت؛ پێی­وایە لە پرۆسەی گێڕانەوەدا واتا لەدایک دەبێت، واتاش سەر بە بونیادی قووڵە و گوتاری دەق لە ڕێگەی زنجیرە وێنە داهێنراو و بەرجەستەکانەوە دادەمەزرێت. لەم توێژینەوەیەدا دەقی پراکتیکمان ڕۆمانی تازە بڵاوکراوەی بەختیار عەلی یە بە ناونیشانی بەندەر فەیلی، کە لەبەر ڕۆشنایی چەمکەکانی کردەنوێن شیکاریی دەکەین. بەندەر وەک بابەتێک بۆ بکەری بەعس و سیستمەکەی، لە زیندانی ئەواندا لەدایک دەبێت و ژیانی لەوێ دەبێت؛ ئەمەش وا دەکات ببێتە خاوەن کەسایەتییەکی ئاڵۆز. بەعس دەیەوێت شوناسی بسڕێتەوە و بیکاتە بەشێک لە خۆی. ئەم خواستە دەبێتە جووڵێنەری ڕۆمانەکە و لە کۆتایی دا بەعس شکست دەهێنێت و بەعسییەکان سزا دەدرێن؛ بکەرێکی نوێی وەک ئەمریکا دێت و بەندەر ڕزگار دەکات، بەڵام ئازادی ناکات. وێنەی بنەڕەتیی ڕۆمانەکە خۆی لە زنجیرە وێنە واتاییەکانی ئازادی و بەندێتی دا دەبینێتەوە، کە گریماس ئەمە ناودەنێت وێنە و نیشانەی گەردوونی و لە چەندین وێنۆچکە پێکدێت. بەندەر لە نێوان ئازادی و بەندێتی دایە، کە هاوشێوەی ناوەکەیەتی؛ بەندێکی ڕوو لە دەرە. لە کۆتایی دا بەندەر لە زیندان ڕزگار دەکرێت، بەڵام هەست­دەکات نا- ئازادە، لەبەرئەوە عێراقییەکان بەندەر بۆ تۆڵەکردنەوە لە بەعسییەکان هاندەدەن، بەڵام لە دەمی تۆڵەدا نەخۆش دەکەوێت. ئەو نەخۆشییەش نیشانەی تەندروست بوونە، چونکە بەندەر لە بەندی وەک لە ئەوان چوون ڕزگار دەکات. لەم باسەدا بەهۆی سێ دوانە کردەنوێنەکەی گریماسەوە شیکاری ڕۆمانەکە دەکەین و هەوڵ­دەدەین بەشێک لە ڕووبەرە دیار و نادیارەکانی ڕۆشن بکەینەوە.

کلمات کلیدی:
خود, بابەت, گریماس, کردەنوێن, گێڕانەوە, ڕۆمانی بەندەر فەیلی

صفحه اختصاصی مقاله و دریافت فایل کامل: https://civilica.com/doc/1907420/