CIVILICA We Respect the Science
(ناشر تخصصی کنفرانسهای کشور / شماره مجوز انتشارات از وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی: ۸۹۷۱)

ژیان و بەرهەمی مەلا عیسا جوانڕۆیی لە ئاوێنەی دەستنووسەکاندا

عنوان مقاله: ژیان و بەرهەمی مەلا عیسا جوانڕۆیی لە ئاوێنەی دەستنووسەکاندا
شناسه ملی مقاله: JR_JOKI-9-1_010
منتشر شده در در سال 1402
مشخصات نویسندگان مقاله:

تارق یارئەحمەدی - ماستەری فێرکاریی زمانی عەرەبی، زانکۆی تەربیه ت مودەڕس، تاران، ئێران

خلاصه مقاله:
مێژووی ئەدەبی کوردی پڕە لە ناوی شاعیران و نووسەرانێک کە لە سەردەمی ژیانی خۆیاندا پێگەیەکی زانستی و کۆمەڵایەتی بەرزیان هەبووە، بەڵام لە ئێستادا تەنها زانیاریی لە سەر ژیان و بەرهەمەکانیان لەبەردەستدایە. یەکێک لە ڕێگاکانی ئاگاداربوونەوە لە ژیان و بەرهەمی زانایانی ڕابردوو، لێکۆڵینەوە لە بەرهەمەکانیان بەتایبەتی دەستنووسەکانی ئەوانە، لەبەر ئەوەی ئەم دەستنووسانە هەموو کات لەگەڵیان بووە، بەردەوام تێبینیان لە پەڕاوێزیاندا نووسیوە. شەنوکەو کردنی ئەو پەڕاوێزانە کە زانیاری جۆراوجۆر لەخۆدەگرێ، یارمەتیدەرە لە ناسینی لایەنە شاراوەکانی ژیانی زانایانی ڕابردوو. مەلا عیسای جوانرۆیی یەکێکە لەو زانا و شاعیرە کوردانەیه، کە زانیارییەکی هەرەکەم لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی بەردەستە. لەم وتارەدا، بە میتۆدی وەسفیی - شیکاری، شێوازی کۆکردنەوەی زانیاری بەڵگەنامەیی-کتێبخانەیی و بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەی دەستنووس، لایەنە بەدەرنەخراەوەکانی ژیان و بەرهەمی ئەم کەسایەتیە دەخەینەڕوو. ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مەلا عیسا لە بنەماڵەی زانستی سدیقی کڵاشی بووە کە لە کۆتاییەکانی سەدەی دوازدە لەدایک بووە و لە ساڵی ۱۳۶۷ کۆچی دوایی کردووە. جگە لە وانەوتنەوە، توانایەکی باشی لە هۆنینەوەی شیعر  هەبووە. لەم توێژینەوەدا وێڕای ناساندنی چەن دەستنووسێک کە بە خەتی مەلا عیسا نووسراون، هەروەها دەرخستنی چەن شیعرێکی تازە دۆزراوەی ئەم زانایەکە بە زمانی فارسی و کوردی نووسراون، باس لە هەندێک لایەنی ژیانی، لەوانە ڕەچەڵەکی، کاتی لەدایک بوون وکۆچی دوایی و تایبەتمەندییە کەسییەکانی دەکەین.

کلمات کلیدی:
زانایانی کورد, زانایانی جوانڕۆ, بنەماڵەی سدیقی, مەلا عیسا جوانڕۆیی, مەلا عیساکڵاشی

صفحه اختصاصی مقاله و دریافت فایل کامل: https://civilica.com/doc/1907421/