CIVILICA We Respect the Science
(ناشر تخصصی کنفرانسهای کشور / شماره مجوز انتشارات از وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی: ۸۹۷۱)

گۆڕانی ناسروشتیی زمانی کوردی و بۆنی نامۆیی: خەسارناسیی پەرەسەندنی هەڵە زمانییەکان لە زاری ناوەندییدا

عنوان مقاله: گۆڕانی ناسروشتیی زمانی کوردی و بۆنی نامۆیی: خەسارناسیی پەرەسەندنی هەڵە زمانییەکان لە زاری ناوەندییدا
شناسه ملی مقاله: JR_JOKI-8-2_010
منتشر شده در در سال 1401
مشخصات نویسندگان مقاله:

حسین میکائیلی - گروه زبان و ادبیات فارسی، واحد بوکان، دانشگاه آزاد اسلامی، بوکان، ایران.

خلاصه مقاله:
زمانی کوردی وەک هەموو زمانێکی تر پێویستە بۆ مانەوە و گەشەکردن بگۆڕدرێ و دان وستانی لەگەڵ زمانانی تردا هەبێ، بەڵام هەر گۆڕانێک لە زماندا درێژەی گۆڕانە سروشتییەکەی نییە و پەسند ناکرێ. زمانی شێواوی نووسین و قسەکردنی ئەمڕۆ بێجگە لە نموونەی ئاوارتە دەرەنجامی کەمتەرخەمی و خەمساردی ئاخێوەرانی کوردی و بەتایبەت خوێندەوارەکانمانە. هەڵەزمانییەکانی کوردی بە هۆگەلی جۆراوجۆر وەک نەبوونی فێرکاری و خوێندنەوەی فەرمیی و دروست، کەمئەزموونیی وەرگێڕان و شێوەی وەرگێڕانی قەرزی، شێواویی زمانی میدیاکان و هتد وەدی هاتوون و تا دێ، ڕوو لە زیادبوونن. ئەم وتارە لەمەڕ خەسارناسی ئەو هەڵەزمانییانە دەدوێ وا بە هۆی ناشارەزایی وەرگێڕان و هۆگەلی تر هاتوونەتە نێو زاری ناوەندیی (زاراوەی موکریانی) کوردییە. نووسراوەی بەر دەست، توێژینەوەیەکی چۆنێتی یانە (کەیفی)یە و بە شێوەی تیۆریک و وەسفی داڕێژراوە و بێجگە لە هێنانەوەی چەند نموونە لە چەشن و جۆرەکانی هەڵەی ڕێزمانی، لە نێوەنێوەی دەق و کۆتایی وتارەکەدا ڕێکارگەلی بەرگری و خۆلادان لەو هەڵانە ئاماژەی پێکراوە. ئاکامی تاوتوێ کردنی باسەکە دەریدەخا کە گۆڕین و دەسکاریی ناشارەزایانەی سینتاکسی کوردی، لە چاو قەرزکردنی وشەی بیانی، زەرەری زیاترە و زمان بەرەو نەمان دەبا.

کلمات کلیدی:
زمانی کوردی, زاری ناوەندیی, هەڵەی زمانی, وەرگێڕان, وەرگێڕانی قەرزی

صفحه اختصاصی مقاله و دریافت فایل کامل: https://civilica.com/doc/1907433/