CIVILICA We Respect the Science
(ناشر تخصصی کنفرانسهای کشور / شماره مجوز انتشارات از وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی: ۸۹۷۱)

نەریتی دووەم و کولتووری خود: بە ئاوڕدانەوەیەک لە لەخەومای جەمیل صائیب

عنوان مقاله: نەریتی دووەم و کولتووری خود: بە ئاوڕدانەوەیەک لە لەخەومای جەمیل صائیب
شناسه ملی مقاله: JR_JOKI-8-1_012
منتشر شده در در سال 1401
مشخصات نویسندگان مقاله:

کاوە دستورە - پرۆفیسۆری یاریدەدەر، بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کولتووریەکان، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، کوردستانی عێراق

خلاصه مقاله:
ئەم دەقە هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردنی هێڵە گشتییەکانی کولتووری خود لە کۆمەڵگای کوردستان. کولتووری خود بریتییە لە ڕوانگە و پراکتیکە ڕەوشتییەکان. لەم جۆرە کولتوورەدا جەخت لە سەر چۆنێتیی دروستکردنی بەهایەکە کە کەسێک بە خۆی دەبەخشێت. لە کردەی ڕەوشتیدا تاک داهێنەری بەها و حەزەکانی خۆیەتی، نە کەسی دیکە. بەڵام جگە لە سات و دەلاقە ڕەوشتییەکان، پراکتیکەکانی هونەری ژیانیش لە خانەی کولتووری خوددایە. بە پێچەوانەوە، وێستگەی پێچەوانەی کولتووری خود لە کولتووری ئاکاریدایە کە تێیدا کەسێک (کۆمەڵگا) دەستنیشانکەری بەهاکانی ژیانی کەسێکە. ئاوڕدانەوەیەکی خێرا بە توخمەکانی کولتووری خود، پێگەی ئەم جۆرە ڕوانینە بۆ ژیان و پیشاندانی ڕادەی گرنگیی لە کۆمەڵگا کۆنەکانی کوردستان ئامانجی ئەم توێژینەوەیە. بۆ ئێمەی مرۆڤی هاوچەرخ، بوونی چەند دەقی ئەدەبی وەک لە خەومای جەمیل صائیب، جا هەرچەند بە ژمارە کەمیش بن، سەلمێنەری ئەو وەرچەرخانە دانایی-مێژووییەیە کە لە سەرەتای سەدەی بیست ڕوو دەدات. لە ڕێگای ئەم چیرۆکەوە و پاڵپشت بە ڕێڕەوی شیکاریی گوتاری، هەوڵمان لەوەدایە دەست بخەینە سەر ئەو خاڵانە کە پیشاندەری چۆنێتیی بەرجەستەبوونەوەی کولتووری خودە لە بەرانبەر کولتووری ئاکاری لەو سەردەمەدا.

کلمات کلیدی:
کولتووری خود, نەریتی دووەم, ڕەوشت, ئاکار, جەمیل صائیب

صفحه اختصاصی مقاله و دریافت فایل کامل: https://civilica.com/doc/1907443/