CIVILICA We Respect the Science
(ناشر تخصصی کنفرانسهای کشور / شماره مجوز انتشارات از وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی: ۸۹۷۱)

خوێندنەوەیەکی نوێی دیوانی حەریق، بە سەرنج دان بە ئاستی زمانی (لێکدانەوەی ن. کەڵهوڕ)

عنوان مقاله: خوێندنەوەیەکی نوێی دیوانی حەریق، بە سەرنج دان بە ئاستی زمانی (لێکدانەوەی ن. کەڵهوڕ)
شناسه ملی مقاله: JR_JOKI-7-2_012
منتشر شده در در سال 1400
مشخصات نویسندگان مقاله:

جعفر قهرمانی - کارشناس ارشد زبان و ادبیات فارسی، آموزش و پرورش آذربایجان غربی، بوکان، ایران.

خلاصه مقاله:
لە ناو هەموو نەتەوەکاندا، ئه ده بی کلاسیک وەک بناغەیەکی بەهێز ناسراوە و دەکرێت زۆرێک لە بەسەرهات، ڕووداو، بارودۆخی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، خەڵکناسی و تەنانەت بەشێک لە ڕاستییەکانی مێژوویی لە ناو ئەدەبی کلاسیک و بەتایبەت شیعری کلاسیکدا هەڵێنجێن. حەریق یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی قوتابخانەی کرمانجیی ناوەڕاستە کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا ژیاوە. دیوانی حەریق تا هەنووکە چەند جار چاپ و بڵاو کراوەتەوە، بەڵام سەرەڕای هەوڵی ساخکەرەوان ئەم دیوانە تووشی کەموکووڕی و ناتەواوییەکی زۆری وەک هەڵەی ڕێنووسی، خراپ خوێندنەوە، گۆڕان و داکەوتنی پیت و وشە بووە کە لە زۆر دێڕدا ئەم بابەتانە هۆی لێکدانەوەی هەڵە بووە. لە لایەکی ترەوە، چاپی دووبارەی ئەم دیوانە لە لایەن نەوزاد کەڵهوڕەوە نەتەنیا هەڵەکانی پێشووی ئەم دیوانەی کەم نەکردووەتەوە، بەڵکوو لەچاو چاپەکانی پێشوو زیاتر هەڵەی تێ کەوتووە. کەواتە، ساخکردنەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک، بێ ڕەچاوکردنی مێتۆدۆلۆژیی زانستی، ناسینی پێوەرەکانی ساخکردنەوەیی و ڕوانینی ڕەخنەیی بۆ دەق، کارێکی ناتەواوە. ئەم توێژینەوەیە، بە شێوازی شیکارانە – ڕەخنەیی چەند دێڕێکی * دیوانی حەریق، لێکۆڵینەوەی نەوزاد کەڵهوڕ، بە یارمەتیی نوسخە خەتتییەکان ساخ کردووەتەوە. مەبەست لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە تەنیا ساخکردنەوەی چەند دێڕێکی شیعری حەریق نییە، بەڵکوو لە ڕوانینێکی بەربڵاوتردا سەلماندنی ئەو بابەتەیە کە ساخکەرەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک، جیا لە خوێندنەوەی نوسخە خەتتییەکان -وەک بناغەی ساخکردنەوە- دەبێت شارەزای زانستگەلی شێوازناسی، کێشناسی و زانستی ڕەوانبێژیی ئەدەبیش بێت. دەرخستنی ئەو جۆرە هەڵانە دەتوانێت یارمەتیدەری ساخکەرەوانی تر بێت و ڕێگە لە دووپات کردنەوەی هەڵەی هاوشێوە بگرێت.

کلمات کلیدی:
شیعری کلاسیک, ساخکردنەوەی زانستی, شیعری حەریق

صفحه اختصاصی مقاله و دریافت فایل کامل: https://civilica.com/doc/1907457/