بن واتای چاوەڕوانیی سەرکەوتن و پێشبینیی داھاتووی ڕوون لە شێعری بەرگریی عەبدوڵا پەشێودا؛ لێکۆڵینەوەی دەفتەری دوازدە وانە بۆ مناڵان و چەند شێعرێکی قەدەغە

سال انتشار: 1401
نوع سند: مقاله ژورنالی
زبان: فارسی
مشاهده: 367

فایل این مقاله در 17 صفحه با فرمت PDF قابل دریافت می باشد

استخراج به نرم افزارهای پژوهشی:

لینک ثابت به این مقاله:

شناسه ملی سند علمی:

JR_JOKI-8-2_009

تاریخ نمایه سازی: 24 بهمن 1402

چکیده مقاله:

بن واتاکانی ئەدەبی بەرگریی بە گشتی و شێعری بەرگریی بە تایبەت جۆربەجۆرن. بن واتای چاوەڕوانیی سەرکەوتن و دەرکەوتنی داھاتووی ڕوون یەکێکە لەو بن واتایانەی کە لە شێعری شاعێرانی ئەم بوارەدا ڕەنگدانەوەیێکی بەرچاوی ھەیە. شوێنەواری ئەم بن واتایە چ لە ئەدەبی بەرگریی جیھانیی و چ لە ئەدەبی ناوچەیی و نیشتمانیی دا بەڕوونیی دیارە. ھەبوونی ئەدەبی بەرگریی بە چاوەڕوانیی سەرکەوتن بۆ بزاڤە بەرگریی کارەکان و داھاتوویێکی ڕوون بۆ نەتەوەکانیانەوە بەندە کە تەنیا دەتوانێت بە دەستی منداڵان، واتە بەرە و وەچەکانی داھاتوو ڕوو بدات. عەبدوڵا پەشێو وەکوو یەکێک لە کۆڵەکەکانی ئەدەبی بەرگریی ھەرێمی کوردستانی باشوور لە نیوەی دووھەمی سەدەی بیستەم دا، ھەوڵی داوە جێگای ئەم بابەتە لە دڵی شێعرەکانی خۆی دا بکاتەوە و کاریگەرییەکی باشتر و زۆرتر بە مەبەستە شێعرییەکانی خۆی ببەخشێت. لەم وتارەدا ھەوڵ دراوە بە توێژینەوە لە دەفتەری دوازدە وانە بۆ مناڵان و چەند شێعرێکی قەدەغەی پەشێو، و بە پشت بەستن بە شێوازی گێڕانەوەیی-شیکارییەوە، کاریگەریی قووڵی ئەم بن واتایە لە سەر مەبەستە شێعرییەکان و شێوازی شێعریی شاعێر لە ئەدەبە بەرگرییەکەی دا دەر بخات. ئەم لێکۆڵینەوەیە لە بەشێکی ئەنجامەکانی دا دەری دەخات یەکێک لە گرنگترین بن واتا شێعرییەکانی پەشێو چاوەڕوانیی سەرکەوتن و پێشبینیی دەرکەوتنی داھاتوویێکی ڕوونە کە بەرەی داھاتوو پێکی دێنێت. توانستی شاعێر لە ھەڵبژاردنی وشە ڕاگەیێنەرەکان و کەڵک وەرگرتن لە وێنەسەرەتاییە ناسراوەکان بووەتە ھۆی ئەوەی کە مۆرکێکی تایبەت بە شێوازەکەیەوە بنەخشێت و بەھێزتری بکات تاکوو کاریگەرییەکی قووڵتر لە سەر بەردەنگ دانێت

نویسندگان

ناصح ملائی

دوکتۆرای زمان و وێژەی عەرەبی، کارناسی زمان و وێژەی کوردی، مامۆستای قوتابخانە لە پەروەردەی کەرتی ۲ی سنە، ئێران

مراجع و منابع این مقاله:

لیست زیر مراجع و منابع استفاده شده در این مقاله را نمایش می دهد. این مراجع به صورت کاملا ماشینی و بر اساس هوش مصنوعی استخراج شده اند و لذا ممکن است دارای اشکالاتی باشند که به مرور زمان دقت استخراج این محتوا افزایش می یابد. مراجعی که مقالات مربوط به آنها در سیویلیکا نمایه شده و پیدا شده اند، به خود مقاله لینک شده اند :
  • کوردیئامێدیان، فەخرەدین (بێ­تا). لە شاخەوە تا شار، سلێمانیی، ئازادی ...
  • بایزئیسماعیل، ئەرسەلان (۲۰۰۱). ڕاگەیاندنی شۆڕش و بزووتنەوەی شێعری کوردیی، سلێمانیی، ...
  • بەرزنجەیی، ھەڵۆ (۲۰۱۲). «سیمبۆڵی ئاڵا و نیشتمان لە شێعری پەشێودا»، ...
  • سەرسێفی، ڕەزا (۱۳۸۹). پەندی پێشینیانی کوردی؛ مەسەل، مەتەڵ و بنەڕەتی ...
  • فارسیآمیدیان، فخرالدین (۱۳۸۸). شعرای نامدار کرد، تهران، آنا ...
  • امیری­خراسانی، احمد و فاطمه هدایتی(۱۳۹۳). «ادبیات پایداری؛ تعاریف و حدود»، ...
  • باروتیان، حسن (۱۳۸۷). شخصیت­پردازی در داستان­های کوتاه دفاع مقدس، تهران، ...
  • سجادی، بختیار (۱۳۹۵). تاریخ ادبیات کردی در کردستان عراق پس ...
  • مجیدی، حسن(۱۳۹۰). «ادبیات مقاومت و فلسفه پیدایش مقاومت در کشورهای ...
  • معرفت، انور (۱۳۹۵). سرآغاز شعر نو کردی و تحول فرم­های ...
  • ملاعمر عیسی، صالح (۱۳۸۰). بحران­آفرینی ابرقدرتها در کردستان عراق، تهران، ...
  • ملایی، ناصح (۱۳۹۹). «بررسی تطبیقی شعر پایداری در ادبیات عربی ...
  • میرصادقی، میمنت (۱۳۷۹). واژنامە ھنر داستان­نویسی، نشر مھناز ...
  • عەرەبیشیرکو، بلەج (۲۰۱۱). القضیه الکردیه، ماضی الکرد وحاضرهم، ھەولێر، دەزگای ...
  • مصطفی­رسول، عزالدین (۲۰۱۰). الواقعیه فی الادب الکردی، ھەولێر، دەزگای چاپ ...
  • نمایش کامل مراجع