ململانێی خود و بابەت لە ڕۆمانی بەندەر فەیلی بەختیار عەلی لەسەر بنەمای مۆدێلی کردەنوێنی گریماس
محل انتشار: پژوهشنامه ادبیات کردی، دوره: 9، شماره: 1
سال انتشار: 1402
نوع سند: مقاله ژورنالی
زبان: فارسی
مشاهده: 62
فایل این مقاله در 17 صفحه با فرمت PDF قابل دریافت می باشد
- صدور گواهی نمایه سازی
- من نویسنده این مقاله هستم
استخراج به نرم افزارهای پژوهشی:
شناسه ملی سند علمی:
JR_JOKI-9-1_011
تاریخ نمایه سازی: 24 بهمن 1402
چکیده مقاله:
گریماس یەکێک لە دامەزرێنەرانی گێڕانەوەناسیی فەرەنسایە بە کاریگەریی فۆرمالیست و بونیادگەراکان، هەوڵیداوە ئەو دوو قوتابخانەیە بە سیمۆلۆجییەوه موتوربه بکات و تیۆریی واتا لە گێڕانەوەدا دابمەزرێنێت. گریماس لە تیۆرییەکەی دا جەخت لەسەر واتا دەکات؛ ململانێی خود و بابەت لە مۆدێلی کردەنوێن دا وەک بنەمای بەرهەمهێنانی واتا دەبینێت؛ پێیوایە لە پرۆسەی گێڕانەوەدا واتا لەدایک دەبێت، واتاش سەر بە بونیادی قووڵە و گوتاری دەق لە ڕێگەی زنجیرە وێنە داهێنراو و بەرجەستەکانەوە دادەمەزرێت. لەم توێژینەوەیەدا دەقی پراکتیکمان ڕۆمانی تازە بڵاوکراوەی بەختیار عەلی یە بە ناونیشانی بەندەر فەیلی، کە لەبەر ڕۆشنایی چەمکەکانی کردەنوێن شیکاریی دەکەین. بەندەر وەک بابەتێک بۆ بکەری بەعس و سیستمەکەی، لە زیندانی ئەواندا لەدایک دەبێت و ژیانی لەوێ دەبێت؛ ئەمەش وا دەکات ببێتە خاوەن کەسایەتییەکی ئاڵۆز. بەعس دەیەوێت شوناسی بسڕێتەوە و بیکاتە بەشێک لە خۆی. ئەم خواستە دەبێتە جووڵێنەری ڕۆمانەکە و لە کۆتایی دا بەعس شکست دەهێنێت و بەعسییەکان سزا دەدرێن؛ بکەرێکی نوێی وەک ئەمریکا دێت و بەندەر ڕزگار دەکات، بەڵام ئازادی ناکات. وێنەی بنەڕەتیی ڕۆمانەکە خۆی لە زنجیرە وێنە واتاییەکانی ئازادی و بەندێتی دا دەبینێتەوە، کە گریماس ئەمە ناودەنێت وێنە و نیشانەی گەردوونی و لە چەندین وێنۆچکە پێکدێت. بەندەر لە نێوان ئازادی و بەندێتی دایە، کە هاوشێوەی ناوەکەیەتی؛ بەندێکی ڕوو لە دەرە. لە کۆتایی دا بەندەر لە زیندان ڕزگار دەکرێت، بەڵام هەستدەکات نا- ئازادە، لەبەرئەوە عێراقییەکان بەندەر بۆ تۆڵەکردنەوە لە بەعسییەکان هاندەدەن، بەڵام لە دەمی تۆڵەدا نەخۆش دەکەوێت. ئەو نەخۆشییەش نیشانەی تەندروست بوونە، چونکە بەندەر لە بەندی وەک لە ئەوان چوون ڕزگار دەکات. لەم باسەدا بەهۆی سێ دوانە کردەنوێنەکەی گریماسەوە شیکاری ڕۆمانەکە دەکەین و هەوڵدەدەین بەشێک لە ڕووبەرە دیار و نادیارەکانی ڕۆشن بکەینەوە.
نویسندگان
هەرێم عوسمان
بەشی فیزیا، کۆلێجی زانست، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، کوردستانی عێراق
عەلی تاهیر بەرزنجی
پرۆفیسۆر، بەشی کوردی، کۆلێجی زمان، زانکۆی سلێمانی ، سلێمانی، کوردستانی عێراق
مراجع و منابع این مقاله:
لیست زیر مراجع و منابع استفاده شده در این مقاله را نمایش می دهد. این مراجع به صورت کاملا ماشینی و بر اساس هوش مصنوعی استخراج شده اند و لذا ممکن است دارای اشکالاتی باشند که به مرور زمان دقت استخراج این محتوا افزایش می یابد. مراجعی که مقالات مربوط به آنها در سیویلیکا نمایه شده و پیدا شده اند، به خود مقاله لینک شده اند :